ترەمپ: ئۆباما سوپایەکی کۆنی رادەستکردم

 ترەمپ: ئۆباما سوپایەکی کۆنی رادەستکردم
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رەخنەی توندی لە سەرۆکی پێشوی وڵاتەکەی دەگرێت و رایدەگەیەنێت، ئۆباما لە پاش تەواوبونی دەسەڵاتەکەی سوپایەکی کۆنی رادەست کردوە، بەڵام ئەو لەرێگەی پاڵپشتی تەواوەوە وایکردوە جارێکی دیکە سوپای ئەمریکا بەهێزبێتەوە.

ئۆباما لە پاش تەواوبونی ماوەی دەسەڵاتەکەی سوپایەکی کۆنی رادەستکردم

دۆناڵ ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز-ی ئەمریکی رایگەیاند، "باراک ئۆباما لە پاش تەواوبونی ماوەی دەسەڵاتەکەی سوپایەکی کۆنی رادەست کردم، بەڵام ئێستا ئەو رەخنە لەمن دەگرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو لەرێگەی پاڵپشتی تەواوەوە بۆ سوپای ئەمریکا، جارێکی دیکە دەستیکردوەتەوە بە بنیاتنانی سوپاکە و "گەورە و بەهێزی کردوە".
ئەگەر سەرۆکی شارەوانی شاری سیاتڵ نەتوانێت ئەو ئاژاوەیە بوەستێنێت کە لەشارەکەدا رودەدات، ئێمە ئەو کارە دەکەین
ترەمپ هاوکات هێرشی کردە سەر سەرۆکی شارەوانی شاری سیاتڵ لە واشنتن و وتی، "ئەگەر نەتوانێت ئەو ئاژاوەیە بوەستێنێت کە لەشارەکەدا رودەدات، ئێمە ئەو کارە دەکەین".

شاری سیاتڵ لە واشنتن لەلایەن تیرۆرستانی ناوخۆوە داگیرکراوە

پێنجشەممەی رابردو ترەمپ باسی لەوەکردبو، شاری سیاتڵ لە واشنتن لەلایەن تیرۆرستانی ناوخۆوە داگیرکراوە، داوای لە دەسەڵاتدارانی ناوخۆی ناوچەکەش کرد بەرەنگاری گێرە شێوێنەکان ببنەوە.

دوای ئەوەی 27-ی مانگی رابردو جۆرج فلۆیدی رەشپێست لە ژێر قاچی ئەفسەرێکی سپیپێستدا گیانیلەدەستدا، شەپۆلێک لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی نەتەوەپەرستی و لە ئەمریکا و جیهان سەریهەڵداوە.

خۆپیشاندەرانی ئەمریکا باس لەوەدەکەن، چەندین ساڵە داوای چاکسازی لە مامەڵەی پۆلیسدا دەکەن و گوێیان لێنەگیراوە، هۆکارێکی دیکە کە خۆپیشاندەرانی توڕە کردوە، بڕیاری دۆناڵد ترەمپە بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژی خۆپیشاندەران.








خەندان
Top