له ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى دوو ملیۆن و 117 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (شه‌ممه 13/6/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن و 117 هه‌زار و 27 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانیی دوێنێ هه‌ینى ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له ئه‌مریكا، دوو ملیۆن و 89 هه‌زار و 701 بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 116 هه‌زار و 831 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، 841 هه‌زار و 936 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
