ئەردۆغان: توركیا ناچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە باس کەس بیری لێ نەکاتەوە

ئەردۆغان: توركیا ناچێتە ناو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە باس کەس بیری لێ نەکاتەوە


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا، وەكوو وەڵامدانەوەیەك بۆ ئۆپۆزسیۆنی توركیا كە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەیان كردبوو، دەڵێت هەڵبژاردنی پێشوەختە لە رۆژەڤی ئێمەدا نییە و كەس بیری لێ نەكاتەوە.

ئەردۆغان لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی ئاكەپە، كە رۆژنامەی (حوریەت) ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی بڵاو كردووەتەوە، تیشكی خستووەتە سەر هەڵبژاردنی پێشوەختە و توندوتیژی بەرامبەر ئافرەت و بابەتی گەشتیاری.

لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەوە گوتوویەتی: "هەڵبژاردن لە ٢٠٢٣ دەكرێت و كەس بیر لە هەڵبژاردنی پێشوەختە نەكاتەوە. ئۆپۆزسیۆن بۆ مەرامی سیاسیی خۆی بایەتێكی لەو شێوەیە دەهێنێتە بەرباس، بەڵام لیژنەیەكمان پێك هێناوە بۆ ئەوەی بتوانین یاسای هەڵبژاردن و پارتە سیاسییەكان لە توركیا بگۆڕین".

لەبارەی زیندووكردنەوەی كەرتی گەشتیاریش، ئەردۆغان ئاماژەی داوە قسەی لەگەڵ ئەنجێلا مێركل سەرۆك وەزیرانی ئەڵمانیا كردووە و، بەنیازن كەرتی گەشتیاری زیندوو بكەنەوە.




باسنيوز




Top