پۆمپیۆ و گۆتێرێس لەبارەی رەوشی سوریا، لیبیا و درێژکردنەوەی یاساغکردنی پرچەککردنی ئێران گفتوگۆدەکەن

 پۆمپیۆ و گۆتێرێس لەبارەی رەوشی سوریا، لیبیا و درێژکردنەوەی یاساغکردنی پرچەککردنی ئێران گفتوگۆدەکەن
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گفتوگۆیان لەبارەی دۆسییەی درێژکردنەوەی رەوشی سوریا و لیبیا و درێژکردنەوەی ماوەی یاساغکردنی پرچەککردنی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەنجامدا.

پۆمپیۆ پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ چارەسەری قەیرانی لیبیا بەڕێگەیەکی دیپلۆماسی لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتوەکان دەربڕیوە


مۆرگان ئەورتاگۆس، وتەبێژی بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند،"مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەنجامداوە، تێیدا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ چارەسەری قەیرانی لیبیا بەڕێگەیەکی دیپلۆماسی لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتوەکان دەربڕیوە".

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا گفتوگۆ دەربارەی رەوشی سوریا و درێژکردنەوەی بریاری یاساغکردنی پرچەککردنی ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان ئەنجامدراوە


ئەو وتەبێژە ئاماژەی بەوەشکرد، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا گفتوگۆ دەربارەی رەوشی سوریا و درێژکردنەوەی بریاری یاساغکردنی پرچەککردنی ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان ئەنجامدراوە.

دوێنێ چوارشەممە حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانەی کۆبونەوەی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەی رایگەیاند، مانگی ئەیلولی ئەمساڵ گرنگ دەبێت بۆ وڵاتەکەی، لەبەرئەوەی لە کۆتایی ئەو مانگەدا یاساغکردنی پڕچەککردنی ئێران تەواو دەبێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی واشنتن هەوڵدەدات ئەو بڕیارە درێژبکاتەوە.

7ی ئایاری ساڵی 2018 واشنتن لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015 کشایەوە، بەپێی ئەو رێککەوتننامەیە سەرجەم سزا سەپێنراوەکان ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان لەسەر ئەو وڵاتە لادرا.

لە ئێستادا واشنتن هەڕەشەی ئەوە دەکات ئەگەر بریاری قەدەغەکردنی فرۆشتنی چەک بە ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی درێژ نەکرێتەوە، کە بریارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا کۆتای پێبێت، ئەوا داوای گەڕانەوەی سەرجەم سزا سەپێنراوەکانی سەر ئەو وڵاتە دەکات لە نەتەوەیەکگرتوەکان






خەندان
Top