له ئێران زیاتر له دوو هه‌زار كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/6/2020، د. سیما لارى، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ سێشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 81 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، هه‌شت هه‌زار و 506 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 11 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 177 هه‌زار و 938 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 140 هه‌زار و 590 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
