ئیمارات فڕۆکەیەکی پڕ لە هاوکاریی تەندروستی دەنێرێتە ئیسرائیل
دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتووە فڕۆکەیەکی پڕ لە هاوکاریی تەندروستی بۆ فەلەستینییەکان، دەنێرێتە ئیسرائیل.
شەوی سێشەممە 9-6-2020، فڕۆکەیەکی بارهەڵگری جۆری (A6-BNA)ـی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئیتیحادی ئیماراتی لە فڕۆکەخانەی تەل ئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل نیشتەوە.
فڕۆکەکە، کە لە فڕۆکەخانەی ئەبوزەبیی پایتەختی ئیمارات بەڕێ کەوتبوو، هاوکاریی تەندروستی و مرۆیی بۆ گەلی فەلەستین گواستووەتەوە.
ئەڤیخای ئەدرعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، نیشتنەوەی فڕۆکە ئیماراتییەکە لە پایتەختی وڵاتەکەی بە ”رووداوێکی مێژوویی“ ناو بردووە.
باسنیوز
