له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا دوو ملیۆن و 45 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا دوو ملیۆن و 45 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 114 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (دووشه‌ممه‌‌ 10/6/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ دوو ملیۆن و 45 هه‌زار و 715 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانیی دوێنێ سێشه‌ممه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا، دوو ملیۆن و 26 هه‌زار و 493 بوو.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 114 هه‌زار و 151 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 788 هه‌زار و 881 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.







باسنیوز
Top