عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر لەبارەی دوا پەرەسەندنەکانی لیبیا لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی مسیر سەرپەرشتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی کرد
بەگوێرەی هەواڵێی سکای نیوز، ئەمڕۆ سێشەممە عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی مسیر کە لەماوەی چەند ڕۆژ رابردودا هەوڵەکانی خۆی بۆ ئاگربەستی لیبیا خستەگەڕ، سەرپەرشتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی کرد.
کۆبونەوەکە تایبەت بوە بەپەرەسەندنەکانی لیبیا و ئەنجامی هەوڵەکانی سیسی لەوبارەیەوە
سەرچاوەیەک لەحکومەتی میسر بە سکای نیوزی راگەیاندوە، کۆبونەوەکە تایبەت بوە بەپەرەسەندنەکانی لیبیا و ئەنجامی هەوڵەکانی سیسی لەوبارەیەوە.
لەوبارەیەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی لیبیا رایگەیاند، بەشداریدەکەن لەکۆبونەوەی کۆبونەوەی لایەنە بەشەڕهاتوەکانی لیبیا تا ئیرادەیەیکی سیاسی دەدۆزنەوە بۆ گەیشتن بەرێککەوتن لەبارەی قەیرانی لیبیا.
خەندان
