ئیسرائیل دان بە بۆردومانکردنی دوو وڵاتی عەرەبیدا دەنێت

ئیسرائیل دان بە بۆردومانکردنی دوو وڵاتی عەرەبیدا دەنێت


فەرماندەیەکی باڵای ئیسرائیل دان بە بۆردومانکردنیی دوو وڵاتی عەرەبیدا دەنێت.

عەمیرام نۆرکین، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، بۆردومانەکان، کە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەیەوە ئەنجام دراون، هێز و بەرژەوەندییەکانی ئێرانیان کردووەتە ئامانج.

عەمیرام نۆرکین هەروەها رایگەیاندووە، لە چەند مانگی رابردوودا، لە تۆڵەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر خاکی ئیسرائیل، فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی چەندین بارەگای هێز و میلیشیای نزیک لە ئێرانیان لە هەردوو وڵاتی لوبنان و سووریا، کردووەتە ئامانج.

پێشتر عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران رایگەیاندبوو، کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێ لە هاوکاریکردنی هەر کەس و لایەنێک، کە دژایەتیی ئیسرائیل بکات.

لە چەند مانگی رابردوودا، دەیان جار بۆردومانی ئاسمانیی ناوچە جیاوازەکانی لوبنان و سووریا کراوە، ئەگەرچی ئیسرائیل بە ئەنجامدانی ئەو بۆردومانانە تۆمەتبار دەکرا، بەڵام ئیسرائیل زۆربەی هێرشەکانی نەدەخستە سەر ئەستۆی خۆی.





باسنیوز
Top