پەیوەندییەکانی نێوان کۆریای باکور و باشور ئاڵۆزتردەبێت
میدیاکانی کۆریای باکور رایانگەیاند، لە کۆبونەوەی نوسینگەی سیاسی حزبی دەسەڵاتی وڵاتەکە، رێبەری کۆریای باکور سەرەنجەکانی چڕکردوەتەوە لەسەر دۆسییە ئابورییەکانی ناوخۆی وڵات، دو رۆژ پێش ئێستاش کۆریای باکور هەڕەشەی لە کۆریای باشور کرد بە داخستنی نوسینگەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات.
لە کۆبونوەکەدا تاوتوێی چەندین دۆسییەی بەرەوپێشچونی ئابوی وڵات کراوە
بەپێی دەزگای راگەیاندنی فەرمی حکومەتی (KCNA)ی پیۆنگ یانگ، کیم جونگ ئون، رێبەری کۆریای باکور بۆ ماوەی دو رۆژە سەرکردایەتی کۆبونەوەی نوسینگەی سیاسی وڵاتەکەی کردوە، لە کۆبونوەکەدا تاوتوێی چەندین دۆسییەی بەرەوپێشچونی ئابوی وڵات کراوە، بەجۆرێک لەرێگەیەوە بتوانن پشت بەخۆیان ببەستن و ئاستی ژیانی هاوڵاتیانی وڵاتەکە بەرزبکەنەوە.
پەرەپێدانی پیشەسازی کیمیایی و چیمەنتۆ بە هۆکاری پتەوبونی ئابوری وڵاتەکە ناوبراوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆبونەوەدا باس لە دۆسییەی پەرەپێدانی پیشەسازی کیمیایی و چیمەنتۆ کراوە و بە هۆکاری "پتەوبونی ئابوری وڵاتەکە" ناوبراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە دو رۆژ پێش ئێستا کۆریای باکور هەڕەشەی لە کۆریای باشور کرد بە داخستنی نوسینگەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات، بەهۆی ئەوەی لە کۆریای باشورەوە چەندین پەیام و بڵاوکراوە بۆ کۆریای باکور نێردراوە و داوای ئەنجامدانی شۆڕش دەکەن لە پیۆنگ یانگ.
بەیانی ئەمڕۆش وەزارەتی یەکێتی کۆریای باشور رایگەیاند، کۆریای باشور وەڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنییە رۆتینییەکانی رۆژانەی نەداوەتەوە، کە لە بەرپرسانی کۆریای باشورەوە پێی گەیشتوە، ئەوەش بۆ یەکەمین جارە لەدوای ساڵی 2018ەوە حاڵەتی لەو جۆرە روبدات.
خەندان
