پۆمپیۆ: سیاسەتەکانی چین لە هۆنگ کۆنگ هاوشێوەی رەفتاری ئەڵمانیایە لەسەردەمی فاشی

 پۆمپیۆ: سیاسەتەکانی چین لە هۆنگ کۆنگ هاوشێوەی رەفتاری ئەڵمانیایە لەسەردەمی فاشی
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو هەنگاوانەی کە پەکین لە هەرێمی هۆنگ کۆنگ پەیڕەوی دەکات هاوشێوەی رەفتارەکانی ئەڵمانیایە لە سەردەمی نازییەکاندا.

بێبەشکردنی هۆنگ کۆنگ لە ئازادیەکانی هاوشێوەی شکاندنی ئەو بەڵێنانەیە کە لەلایەن فاشیەکانی ئەلمانیا درابو


مایک پۆمپیۆ، وەزیری دروەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی The Daily Cooler رایگەیاند، "لە ئێستادا چین بە بێبەشکردنی هەرێمی هۆنگ کۆنگ لە ئازادیەکانی پێشێلکاریی لەو بەڵێنانە دەکات، کە لەرێککەوتننامەکەی لەگەڵ شانشینی بریتانیا رەزامەندی لەسەر دەربڕیبو، ئەو هەڵوێستەش هاوشێوەی شکاندنی ئەو بەڵێنانەیە کە لەلایەن فاشیەکانی ئەڵمانیاوە درابو، کاتێک هێرشی کردە سەر وڵاتانی دیکەی ئەوروپا".

ترەمپ گرتنەبەری ژمارەیەک رێکار لەدژی چین راگەیاند


لەلایەکی دیکەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو هەنگاوەی پەکین دەسەڵاتی خۆجێیی هەرێمی هۆنگ کۆنگ لەناودەبات، دەبێتە هۆی تێکدانی پەیوەندی ناوازەی وڵاتەکی لەگەڵ ئەو هەرێمە، بۆ ئەو مەبەستەش گرتنەبەری ژمارەیەک رێکار لەدژی چین راگەیاند.

هەفتەی رابردو پەرلەمانی چین رەزامەندی دەربڕی بە تێپەڕکردنی پڕۆژە یاسای ئاسایشی نەتەوەیی هۆنگ کۆنگ، بەهۆیەوە دانیشتوانی هەرێمەکە نیگەرانبون لەبارەی گۆڕینی شێوازی ژیانیان، بەهۆی ئەوەی ئەو یاسایە رەوشی نیمچە سەربەخۆی هەرێمەکە دەگۆڕێت و هەڕەشە بۆ کارە بازرگانییەکانی دروستدەکات.






خەندان
Top