بیناڵی یڵدرم دەبێتەوە سەرۆكی پەرلەمانی توركیا
لە ١٢ی مانگی تەمووزی ئەمساڵدا، هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دەست پێ دەكات، چونكە مەستەفا شانتۆپ دەستبەرداری پۆستی سەرۆكی پەرلەمان دەبێت و پێویستیشە ئاكەپە كاندیدێكیتر دیاری بکات ئێستاش بیناڵی یڵدرم بەهێزترین كاندیدە.
رۆژنامەی (حوریەت)ی توركی لەمبارەوە بڵاوی كردەوە، كاندیدی ئاكەپە و مەهەپە بۆ سەرۆكی پەرلەمانی توركیا بیناڵی یڵدرم سەرۆكوەزیرانی پێشووی توركیایە.
یڵدرم پێشتر سەرۆكوەزیران بووە و پاشان بووە سەرۆكی پەرلەمانی توركیا و بەهۆی ئەوەی كاندیدی ئاكەپە بوو بۆ سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبۆڵ دەستی لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی هەڵگرت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی (حوریەت)، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا، داوای لە یڵدرم كردووە ببێتەوە سەرۆكی پەرلەمان و ئەویش رازی بووە.
باسنیوز
