لە بەرازیل لە هەر خولەكێكدا كەسێك بە كۆرۆنا گیان لەدەست دەدات

لە بەرازیل لە هەر خولەكێكدا كەسێك بە كۆرۆنا گیان لەدەست دەدات
ئاژانسەكانی هەواڵ بڵایان كردووە، بەرازیل یەكێك لەو وڵاتانەیە كە رێژەی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆنا تێیدا تا دێت بەرز دەبێتەوە، بە جۆرێك لە هەر خولەكێكدا كەسێك بە كۆرۆنا گیان لەدەست دەدات.

ئاژانسی (سپۆتنیك)ی ڕووسی بڵاوی كردووەتەوە، كە رێكخراوی تەندروستی جیهانی ژیار بارسۆناڕۆ سەرۆكوەزیرانی بەرازیل تۆمەتبار دەكات بەو رەوشە خراپەی بەرازیل بەهۆی كۆرۆناوە پێیدا تێپەڕ دەبێت.

بە گوێرەی زانیارییەكان، سەرۆكوەزیرانی بەرازیل هەر لە سەرەتاوە گوتی قەیرانی دارایی لە كۆرۆنا سەختر و ترسناكترە، بۆیە ئەوان رێگە نادەن بەهۆی كۆرۆناوە بازاڕەكان دابخرێت و كاروباری خەڵك پەكی بكەوێت.

ئەم گوتانەی سەرۆكوەزیرانی بەرازیل ماوەی ٣ مانگە جێبەجێ دەكرێت، بۆیە رێژەی مردن بە كۆرۆنا لە هەڵكشانە و چاوەڕوان دەكرێت زیاتریش هەڵبكشێت.

تاكوو ئێستا بەرازیل لە دوای ئەمریكا و بە دووەم وڵات دێت لەڕووی زۆریی ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە، كە تا ئێستا ٣٤ هەزار كەس گیانی لەدەست داوە.












باسنيوز




Top