ماکرۆن بۆ سەرۆکی چین: پاڵپشتی لەبونی یەک دەوڵەت و دو سیستەمی حوکمڕانی دەکەین
پاڵپشتی بنەمای یەک دەوڵەت و دو سیستەمی حوکمڕانی لە چین دەکات
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زار بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سەرۆکایەتی فڕەنسا بڵاویکردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شی جین پینگ، سەرۆکی چین ئەنجانداوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ماکرۆن رایگەیاندوە، فڕەنسا لە نزیکەوە بەشێوەیەکی چڕ چاودێری رەوشی سیاسی هەرێمی هۆنگ کۆنگ دەکات، پاڵپشتی بنەمای "یەک دەوڵەت و دو سیستەمی حوکمڕانی" لە چین دەکات.
رۆڵی رێکخراوی تەندروستی جیهانییان لە بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکە بەرز نرخاندوە
کۆشکی سەرۆکایەتی فڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردوەتەوە، هەریەک لە ماکرۆن و شی جین پینگ باسیان لە گرنگی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوانیان لەبەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا کردوە و رۆڵی رێکخراوی تەندروستی جیهانییان لە بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکە بەرز نرخاندوە.
هەفتەی رابردو پەرلەمانی چین رەزامەندی دەربڕی بە تێپەڕکردنی پڕۆژە یاسای ئاسایشی نەتەوەیی هۆنگ کۆنک، بەهۆیەوە دانیشتوانی هەرێمەکە نیگەرانبون لەبارەی گۆڕینی شێوازی ژیانیان، بەهۆی ئەوەی ئەو یاسایە رەوشی نیمچە سەربەخۆی هەرێمەکە دەگۆڕێت و هەڕەشە بۆ کارە بازرگانییەکانی دروستدەکات.
بەهۆی یاساکەوە ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتن و پەکین زیادیکردوە، وڵاتانی ئەوروپاش نیگەرانی زۆری خۆیان لەوبارەیەوە خستوەتەڕو.
خەندان
