کۆمەڵەی G20 زیاتر لە 21 ملیار دۆلار بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا تەرخاندەکات

 کۆمەڵەی G20 زیاتر لە 21 ملیار دۆلار بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا تەرخاندەکات
وڵاتانی ئەندام لە کۆمەڵەی G20 بەڵێنیانداوە بە دابینکردنی زیاتر لە 21 ملیار دۆلار بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا.

پەیمانیانداوە 21 ملیار دۆلار بۆ پاڵپشتی لە بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرمایەدارکردنی رێکخراوی تەندروستی جیهانی


بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ شەممە کۆمەڵەی G20 لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەندامانی کۆمەڵەکەیان پەیمانیانداوە 21 ملیار دۆلار بۆ پاڵپشتی لە بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرمایەدارکردنی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دابینبکەن.

بودجەکە بۆ پشکنین توێژینەوەکانی پەرەپێدانی چارەسەر و ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت


هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتوە، بودجەکە بۆ پشکنین توێژینەوەکانی پەرەپێدانی چارەسەر و ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت.

26ی نیسانی ئەمساڵ کۆمەڵەی وڵاتانی G20 دەستپێشخەرییەکی نێودەوڵەتیان بۆ کۆکردنەوەی هەشت ملیار دۆلار راگەیاند، بەمەبەستی ئاسان گەیاندنی پێداویستی پزیشی و دەرمان بۆ ئەو ناوچانەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زیانیان بەرکەوتوە.

چواری ئەم مانگەش لەمیانی بەڕێوەچونی کۆنفرانسی لوتکەی هاوپەیمانێنی ڤاکسیندا کە لە بریتانیا رێکخراوەکان و وڵاتانی بەشدار لەو کۆنفرانسە کۆکردنەوەی نزیکەی هەشت ملیار دۆلار بۆ دروستکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.







خەندان
Top