له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى ملیۆنێك و 965 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى ملیۆنێك و 965 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 111 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (شه‌ممه‌‌ 6/6/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن و 965 هه‌زار و 708 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانیی دوێنێ هه‌ینى ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا، یه‌ك ملیۆن و 924 هه‌زار و 51 كه‌س بوو.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 111 هه‌زار و 390 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 738 هه‌زار و 646 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.







باسنیوز
Top