ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی ژینگەیە

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی ژینگەیە


لە (5)ی حوزەیرانی هەموو ساڵێكدا جیهان بەگشتی و ژینگەدۆستان بەتایبەتی یادی بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگە (E D W) بەرز ڕادەگرن، ئەو ڕۆژەی كە نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆنگرەی (ستۆكهۆڵم)ی تایبەت بە ژینگەوە لە ساڵی (1972)دا هێنایە ئاراوەو، هەر لەو ڕۆژەشدا (بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ژینگە) (UNEP) دامەزرا.

ئەم ڕۆژە بۆنەیەكە بۆ هۆشیاریی زیاتر لە بواری ژینگە و بۆ سەرنجڕاكێشانی سیاسەتمەدار و بڕیاربەدەستانی جیهان بەلای ژینگە و دروستكردنی بایەخپێدانێكی جیهانییە بە ژینگە و پێكهێنەرەكانی.

ھەموو ساڵێک لەو ڕۆژە و لە سەرتاسەری جیھاندا، بە چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بۆ پاراستنی ژینگە و کەمکردنەوەی ھۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە، ساز دەکرێن.

رۆژی (16)ی نیسانی هەموو ساڵێكیش رۆژی ژینگەیە لە هەرێمی كوردستاندا كە پێویسستە لەو رۆژەدا گرنگیی ژینگە زیاتر بۆ هاووڵاتیان روون بكرێتەوە.







باسنیوز


Top