کەشتییەکی ئێرانی لە سنووری ئاوەکانی عێراق نوقم بوو
بەپێی زانیاریی ماڵپەڕی (ئەلعەرەبییە) دەگوترێت چوار کەس لە سەرنشینەکانی ڕزگاریان بووە و ئەگەری زۆرە ئەوانەی دیکە گیانیان لەدەست دابێت، بەڵام هەواڵدەریی میللیی عێراق (نینا) بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو کەشتییە ئێرانییە هەشت سەرنشینی هەبووە کە پێنج کەسیان ڕزگاریان بووە و گەڕان بەدوای تەرمی ئەو سێ کەسەکەی دیکەدا بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو کەشتییە بازرگانییەی ئێران لە کاتێکدا لە ئاوەکانی سەر بە عێراق نوقم بووە کە چاوەڕی بووە بچێتە ناو بەندەری "ئۆمولقەسر"ەوە.
ماڵپەڕی "ئیرنا"ی ئێران بڵاوی کردووەتەوە کە دوو کەس لە سەرنشینەکانی گیانیان لەدەست داوە.
باس لەوە دەکرێت کەشتیی بێهبەهان، هەڵگری 850 تۆن سرامیک بووە و هێشتا هۆکاری نوقمبوونی ئەو کەشتییە ئێرانییە ڕووون نەبووەتەوە.
تێبینی: بۆ بینینی نقوم بوونی كەشتییەكە بەڤیدیۆ.. ئەم لینكە بكە و بیكەرەوە . https://www.albayan.ae/one-world/accidents/2020-06-05-1.3876332
باسنيوز
