توركیا ده‌روازه سنوریه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و ئێران ده‌كاته‌وه
وه‌زیری بازرگانی توركیا رایگه‌یاند، ده‌روازه سنوریهكانیان له‌گه‌ڵ عێراق و ئێران به‌روی گواستنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
رۆهسار باكجان، وه‌زیری بازرگانی توركیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نوسیویه‌تی، "ده‌روازه‌ی گۆربۆلاكی سنوری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌روازه‌ی پیشخاپور له‌گه‌ڵ عێراق دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی كۆرۆناوه داخرابون ده‌كرێنه‌وه، ئامانجیش لێی دوباره گه‌ڕانه‌وه‌ی جموجۆڵی گواستنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه له‌و ده‌روازه سنوریانه".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، هه‌ڵگرتنی رێكاره خۆپارێزی كۆرۆنا، دوای كه‌مبونه‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ژماره‌ی توشبوانی ئه‌و ڤایرۆسه دێت.
جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بوه
وه‌زیری بازرگانی توركیا ئاماژه‌ی به كه‌مبونه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی كردوه له سنوری نێوان توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و ئێران و رایگه‌یاندوه، جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بوه.
پێشتریش ئیسماعیل قه‌ره ئیسماعیل له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، له‌چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و پابه‌ندبون به‌رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، له 10ی ئه‌م مانگه‌وه گه‌شته ئاسمانیه‌كانیان بۆ 40 وڵات ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
خەندان-
