لە ئیستانبۆڵ لە هەر 100 كەس یەكیان تووشی كۆرۆنا بووە
پرۆفیسۆر د. محەممەد جەیلان، لە كاتی بەشداری لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی (CNN)ی توركی، باسی لە بارودۆخی كۆرۆنا لە توركیا کرد.
ئەو ئاماژەی بەوە دا، وەكوو پێشبینی خۆیان لە ئیستانبۆڵ ٣٠٠ هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بووە، بەڵام جارێ نەتوانراوە هەمووی ئاشكرا بكرێت و هەوڵەكان زۆر جیدین.
جەیلان پێی وایە لە توركیا و بەتایبەت لە ئیستانبۆڵ، تووشبووی كۆرۆنا رۆژ بە رۆژ كەم دەبێتەوە ئەمەش هەنگاوێكی باش و گرنگە.
زۆرترین تووشبووی كۆرۆنا لە توركیا لە ئیستانبۆڵە، بە گوتەی جەلان دووەم ناوچە كە تووشبووی كۆرۆنای زۆرە باكووری كوردستانە، كە ئەوان بە ناوچەی ئەنادۆڵ ناوی دەبەن.
جەیلان ئاماژە بەوە دەكات، لە ئیستانبۆڵ١٠٠ كەس چوونەتە كۆبوونەوەیەكەوە و لەو كۆبوونەوەیە كەسێك كۆرۆنای هەبووە و ئەوانی هەمووی تووش كردووە، ئەوانیش كەسانی تریان تووش كردووە، بۆیە لە ئیستانبۆڵ ژمارەی تووشبوو لە هەڵكشان بووە.
باسنيوز
