ئێران و تورکیا دەروازەیەکی سنووریی رۆژهەڵات و باکووری کوردستان دەکەنەوە

ئێران و تورکیا دەروازەیەکی سنووریی رۆژهەڵات و باکووری کوردستان دەکەنەوە


هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا دەروازەیەکی سنووریی رۆژهەڵات و باکووری کوردستان بەڕووی جموجۆڵی بازرگانیدا دەکەنەوە.

روحوڵڵا لەتیفی، گوتەبێژی فەرمانگەی گومرگی ئێرانی رایگەیاندووە، دەروازەی بازرگان لە کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-6-2020، بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان، کرایەوە.

پێشتر لە رۆژی 22-2-2020، هەردوو وڵات بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، دەروازەکەیان داخستبوو.

روحوڵڵا لەتیفی هەروەها رایگەیاندووە، کە کردنەوەی دەروازەکە دوای چەند رۆژێک لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان حەسەن رۆحانیی سەرکۆماری ئێران و رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆماری تورکیا، دێت.

دەروازەی بازرگان کەوتووەتە شاری ماکۆیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە باکووری کوردستانیش، کە بە ناوی گوربولاکە، کەوتووەتە ناو سنووری شاری ئاگری.






باسنیوز
Top