کۆریای باکور دەرگای قوتابخانەکان دەکاتەوە
چەند رۆژی ئایندە دەرگای قوتابخانەکان لەبنەڕەتییەوە بۆ ئامادەیی دەکرێنەوە و بڕیارەکەش لەژێر رۆشنایی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیدا دراوە
بەپێی ئاژانسەکانی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی کۆریای باکور بەرێنمایی نوێ بڕیاری کردنەوەی قوتابخانەکانی دەرکردوە و رایگەیاندوە، چەند رۆژی ئایندە دەرگای قوتابخانەکان لەبنەڕەتییەوە بۆ ئامادەیی دەکرێنەوە و بڕیارەکەش لەژێر رۆشنایی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیدا دراوە.
بڕیاری کردنەوەی قوتابخانەکان لەکۆریای باکور چەند جارێک دواخراوە
پێشتر بڕیاربو لەسەرەتای مانگی نیسان دەرگای قوتابخانەکان بکرێنەوە، بەڵام دواتر دواخرا بۆ نیوەی مانگی ئایار و بەوشێوەیە بڕیاری کردنەوەی قوتابخانەکان لەکۆریای باکور چەند جارێک دواخراوە.
بڕیاری کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان لەو وڵاتە بەستراوەتەوە بەچەند رێکارێکی دژی کۆرۆنا و دابینردنی ئامێری پاککردنەوە لەناو قوتابخانەکاندا.
لەناوەڕاستی مانگی ئاداری رابردوەوە، وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی توشبون بەکۆرۆنا، بڕیاری داخستنی قوتابخانەکان درا.
خەندان-
