ترەمپ: پێویستم بە بەکارهێنانی سوپا نییە بۆ وەستاندنی توندوتیژییەکان

 ترەمپ: پێویستم بە بەکارهێنانی سوپا نییە بۆ وەستاندنی توندوتیژییەکان
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لەو بڕوایەدا نیم پێویستم بە هاوکاری سوپا بێت بۆ وەستاندنی خۆپیشاندانەکانی وڵات.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس ماکسی ئەمریکی لەوەڵامی پرسیارێکدا کە دەڵێت ئایا سوپا دەنێرێت بۆ ئەو شارانەی کە تێیدا خۆپیشاندەران توندوتیژی بەکاردەهێنن بەهۆی کوشتنی جۆرج فلۆید رایگەیاند، "لەم بڕوایەدا نیم ناچاربم بەو کارە".

هێشتا زوە بۆ ئەوەی بڕیاربدات لەبارەی ئەوەی داوای هاوکاری سوپا دەکات بۆ وەستاندنی توندوتیژییەکانی وڵاتەکەی یاخود نا


ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا زوە بۆ ئەوەی بڕیاربدات لەبارەی ئەوەی داوای هاوکاری سوپا دەکات بۆ وەستاندنی توندوتیژییەکانی وڵاتەکەی یاخود نا.

نزیکەی هەزار و 600 سەربازی سوپای وڵاتەکەی گواستوەتەوە بۆ ناوچەیەک لە واشنتن، ئەوەش پاش ئەوە دێت


ئەوەش لەكاتێكدایە دوێنێ چوارشەممە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، نزیکەی هەزار و 600 سەربازی سوپای وڵاتەکەی گواستوەتەوە بۆ ناوچەیەک لە واشنتن، ئەوەش پاش ئەوە دێت، لە چەند شەوی رابردودا چەندین روبەڕوبونەوە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی ئەو ویلایەتەدا رویداوە.

چوارشەممەی رابردو، لە شاری مینیاپۆڵیس-ی سەر بە ویلایەتی مینێسوتا لە ویلایەتەی ەكگرتوەكانی ئەمریكا پۆلیسێك بە شێوەیەكی دڕندانە ئەژنۆی لەسەر ملی جۆرج فڵۆید، هاوڵاتییەكی رەشپێستی ئەمریكی كە تەمەنی 46 ساڵ بو دانا و هەتا گیانی سپارد ئەژنۆی هەلنەگرت.

ئەو روداوە لە ئێستادا بوەتەهۆی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و هەزاران كەس داوای دەستبەركردنی مافی یەكسان، دادپەروەری و گێرانەوەی شكۆ بۆ رەشپێستەكان دەكەن.







خەندان
Top