ترەمپ: لە ژێرزەمینی کۆشکی سپیدا خۆم حەشارنەداوە، بۆ پشکنین چوم
ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە خۆ حەشاردانی دەکەن
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەمرۆ چوارشەممە لە میانی چاوپێکەوتنێکی رادیۆیدا ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە خۆ حەشاردانی دەکەن لە ژێر زەمینەکەی کۆشکی سپیدا لە کاتی خۆپیشاندانەکانی بەردەم کۆشکەکەدا.
بۆ خۆحەشاردان نەچومە ژێر زەمینەکە، بۆ پشکنین چوم
ترەمپ وتی"بۆ خۆحەشاردان نەچومە ژێر زەمینەکە، بۆ پشکنین چوم".
ئێستا کاتێکی باشە بچیتە خوارەوە و تەمەشایەکی بکەیت
" پێیان وتم ئێستا کاتێکی باشە بچیتە خوارەوە و تەمەشایەکی بکەیت، چونکە رەنگە کاتێک بێت پێوستیت پێی بێت" ترەمپ وای وت.
تەنها چەند ساتێکی کەم لێی مامەوە و تەماشایەکم کرد
ترەمپ رەتیکردەوە لەکاتی مانەوەیدا لە ژێرزەمینەکە چوبێتە ژوری"سەلامەتی" و وتی "تەنها چەند ساتێکی کەم لێی مامەوە و تەماشایەکم کرد".
بەڵێ پێشتر دو جار و نیو چوم
لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنوسەکە کە ئاخۆ پێشتر چوە بۆ ئەو ژێر زەمینە یاخود نا، ترەمپ دەڵێت" بەڵێ پێشتر دو جار و نیو چوم".
رێکەوتی 1ی ئەم مانگە بەهۆی زۆربونی ژمارەی خۆپیشاندەران لەبەردەم کۆشکی سپی، مەترسی هێرشکردنە سەر کۆشکەکە و کەسەکانی ناوی دروست بو، بەگوێرەی زانیاری میدیای ئەمریکا لە ترسی خۆپیشاندەران ترەمپ، میلانیای هاوسەری و بارۆنی كوڕیان بۆ ماوەی کاتژمێرێک لەژێرزەمینی کۆشکی سپیدا خۆیان حەشارداوە.
خەندان-
