بۆ یەكەمجار هاوسەر و كچەكەی جۆرج فلۆید قسە بۆ میدیا دەكەن
رۆكسی واشنتۆن لەگەڵ كچە تاقانەكەی بە ناوی جیانە، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییان ئەنجام دا و، گوتی دەمەوێت پێتان بلێم كە چیتان لە دەستمان دەرهێناوە.
ئەو گوتی: "ئەوان بە درێژایی رۆژ لەگەڵ خانەوادەكانیان دەبن و كات بەسەر دەبەن، بەڵام جیانەی كچم ئیتر باوكی نییە، باوكیشی نایبینێت كە ئەو چۆن گەورە دەبێت و جیانە نابینێت كاتێك زانكۆ تەواو دەكات و نایبینێت كاتێك ژیانی هاوسەری پێك دەهێنێت“.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئەو لەبەر هاوسەرەكەی و كچەكەی هاتووەتە بەردەم كامیرا و داوای دادپەروەری دەكات، چونكە جۆرج كەسێكی باش بووە و ئیتر ئەوانی تر چۆن بیر دەكەنەوە كەیفی خۆیانە.
هەر ئەمڕۆ میدیاكانی ئەمریكا بڵاویان كردەوە، هاوسەری ئەو پۆلیسەی جۆرج فلۆیدی كوشت، لە دادگا داوای جیابوونەوەی كردووە.
باسنيوز
