جۆرج بوش بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە ناڕاستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر دۆناڵد ترەمپ
سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە ناڕاستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر سەرۆکی ئێستای وڵاتەکەی.
جۆرج بوش، سەرۆکی ژمارە 46ـی ئەمریکا، کە لە 2001-2009 سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی کرد، لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، ئیدارەی وڵاتەکەی لە رووبەڕووبوونەوەی رەگەزپەرستی شکستی هێناوە.
جۆرج بوش بەبی ناوهێنان، ناڕاستەوخۆ هێرشی کردووەتە سەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای وڵاتەکەی و رایگەیاندووە، بنەماکانی ئەمریکا رێگا بە بڵاوەپێکردنی خەڵک لە گۆڕەپانی بەردەم کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا)، نادەن.
سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا پێیوایە تاکە رێگا بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان، گوێگرتنە لەو دەنگانەی هەست هەست ئازار و ناخۆشی دەکەن و ئەو کەسانەی هەوڵی بیدەنگکردنی ئەو دەنگدانە دەدەن، ”لە مانای ئەمریکا و پێگەکەی تێناگەن“.
دوای گەیشتنی خۆپیشاندەران بە کۆشکی سپی، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ هاتوچۆ لە واشنتن قەدەغە کرا و سوپا بۆ سەرکوتکردن و بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، خرایە ناو شەقامەکان.
ئەو خۆپیشاندانانە، کە ژمارەیەک شاری ئەمریکایان گرتووەتەوە، دوای کوشتنی هاووڵاتییەکی رەشپێستی ئەمریکی بە ناوی جۆرج فلۆید ساز دەکرێن، کە رۆژی 25-5-2020 بە دەستی پۆلیسێکی سپیپێست کوژرا.
جۆرج فلۆیدی تەمەن 46 ساڵ، لە شاری میناپۆلیس لە ویلایەتی مینیسۆتای ئەمریکا چووبووە دوکانێک و دراوی 20 دۆلاری بۆ کڕینی کەلوپەل بەکار هێنابوو، بەڵام خاوەنی دوکانەکە گومانی ساختەبوونی دۆلارەکەی کردبوو و پەیوەندیی بە پۆلیس کردبوو.
دوای گەیشتنی بە دوکانەکە، پۆلیسێکی سپیپێست چۆکی خۆی خستبووە سەر ملی جۆرج فلۆید و ئەویش هاواری دەکرد ”ناتوانم هەناسە بدەم“، بەڵام پۆلیسەکە گوێی بە هاواری ئەو پیاوە رەشپێستە نەدا و کوشتی.
باسنيوز
