باڵوێزی ئەمریکا لە ئەڵمانیا وازی لە پۆستەکەی هێنا
دۆناڵد ترەمپ، زستانی ساڵی پار "گرنگل"ی وەک سەرپەرشتی دامەزراوەی زانیاریی میللی ئەمریکا دەستنیشان کرد و ئەگەری زۆرە وازهێنانی لە پۆستی باڵوێز، بە یەکجاری وەک بەڕیوەبەری سەرەکیی ئەو دامەزراوەیە کار بکات.
ڕیچار گرنل، یەکێک لە کەسە نزیکەکانی دۆناڵد ترەمپە و لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا کە باڵوێزی ئەمریکا بووە لە ئەڵمانیا، لە بواری سیاستەکانی ئەڵمانیا لە ناتۆ، هەروەها پشتیوانیی بەرلین لە ڕاکێشانی هێڵی غاز کەلە ڕووسیاوە دەیهێنێ، ڕخنەی توندی لە ئەڵمانیا گرتبوو.
ئەمریکا گەمارۆی خستووەتە سەر ئەو پرۆژەیە و هەڕەشەی کردووە کە ئەو گەمارۆیانە بەردەوام دەبن، چونکە ئەو پرۆژەیە وا دەکات یەکێتیی ئەورووپا زیاتر پشت بە غازی ڕووسیا ببەستێت.
بە گوتەی گوتەبێژی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەڵمانیا ڕیچار گرنل ڕۆژی سێشەممە لە پۆستەکەی وەک باڵوێز کشاوەتەوە. هێشتا دیار نییە کێ جێگەی دەگرێتەوە.
باسنيوز
