له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا ملیۆنێك و 881 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا ملیۆنێك و 881 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 108 هه‌زار كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (چوارشه‌ممه‌‌ 3/6/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن و 881 هه‌زار و 205 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانیی دوێنێ سێشه‌ممه‌‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا، یه‌ك ملیۆن و 859 هه‌زار و 323 كه‌س بوو.

تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 108 هه‌زار و 59 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 645 هه‌زار و 974 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.








باسنيوز
Top