تورکیا داوای چەک بە بەهای یەک ملیار دۆلار لە رووسیا دەکات
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سپۆتنیک)، ئەمڕۆ سێشەممە 2-6-2020 دیمیتری شۆگایڤ، سەرۆکی دەستەی فیدراڵیی رووسی بۆ هەماهەنگیی سەربازی، رایگەیاندووە، دانوستاندنەکانی نێوان وڵاتەکەی و تورکیا لەبارەی رادەستکردنی دووەم سیستەمی دژەمووشەکیی S400 بە تورکیا، لە قۆناغێکی پێشکەوتوو دان.
دیمیتری شۆگایڤ هەروەها رایگەیاندووە، بەهای داواکارییەکانی تورکیا بۆ کڕینی چەکی رووسی گەیشتووەتە یەک ملیار دۆلار.
ئەو بەرپرسە رووسییە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەهۆی کۆتوبەندەکانی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا، ئەستەمە کاتی واژۆکردنی گرێبەستی نوێی سەربازیی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە دیاری بکرێت.
باسنيوز
