له ئێران سێ هه‌زار و 117 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/6/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ دوێشهممهوه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 64 كه‌سى دیکە بەهۆی په‌تای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، حه‌وت هه‌زار و 942 كه‌سه.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه ئه‌مڕۆ، سێ هه‌زار و 117 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاكه له ئێران 157 هه‌زار و 562 کەسه.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 123 هه‌زار و 77 کەس لە په‌تاى کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
