یەکەم وڵاتی ئیسلامی بەهۆی کۆرۆناوە گەشتی ئەمساڵی حەج هەڵدەوەشێنێتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 2-6-2020، وەزارەتی کاروباری ئاینیی ئیندۆنیسیا رایگەیاندووە، ئەمساڵ هیچ حاجییەکی ئیندۆنیسی بە مەبەستی بەجێهێنانی حەج، سەردانی سعودیە ناکات.
فەخر رازی، وەزیری کاروباری ئاینیی ئیندۆنیسیا رایگەیاندووە، هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانی حەج، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و نەمانی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکانە.
بڕیاربوو ئەمساڵ 221 هەزار حاجیی ئیندۆنیسی بە مەبەستی بەجێهێنانی ئەرکەکانی حەج، سەردانی سعودیە بکەن.
باسنيوز
