لە ئیستانبۆڵ 118 كەس دەستگیر كران
لە ئۆپەراسیۆنێكی گەورە لە 35 ناوچەی ئیستانبۆڵ، هێزەكانی ئاسایشی ئەو شارە توانیان 118 كەس دەستگیر بكەن، كە تۆمەتی تیرۆریستبوونیان دراوەتە پاڵ.
ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵایان كردەوە، لەسەر داوای داواكاری گشتیی ئیستانبۆڵ، دەیان كەس بە تۆمەتی ئەوەی سەر بە گرووپی بزووتنەوەی خزمەتن، كە فەتحوڵا گولەن رێبەرایەتیی ئەو گرووپە دەكات، دەستگیر كران.
ژمارەی ئەو كەسانەی دەستگیر كراون 118 كەسە، بەڵام زیاتر لەو ژمارەیە لەلایەن داواكاری گشتییەوە داوا كراوە كە دەستگیر بكرێن.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكان، لەو رێژەیە 72یان لە هێزە سەربازییەکانن و بە نهێنی كاریان بۆ گولەنییەكان كردووە، هەروەها ئەوانی تریش هەر فەرمانبەر بوونە لە كەرتی سەربازی.
باسنيوز
