ترەمپ بۆ حاکمی ولایەتەکانی ئەمریکا: لە گێل و گەمژە دەچن، زاڵ ببن بەسەر خۆپیشاندەران

 ترەمپ بۆ حاکمی ولایەتەکانی ئەمریکا: لە گێل و گەمژە دەچن، زاڵ ببن بەسەر خۆپیشاندەران
دۆنالد ترەمپ هیرشی توند دەکاتە سەر حاکمی ولایەتەکانی نیو یۆرک و بە بێدەسەڵات و گێل و گەمژە ناویان دەبات.

دوای لێکردون زاڵبن بەسەر خۆپیشاندەراندا و کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنن

پێگەی بزنز ئینساییدەر بڵاویکردوەتەوە، ئەمرۆ دو شەممە دۆناڵد ترەمپ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری حاکم و دەسەڵاتدارە خۆجێیەکانی ولایەیەتەکانی ئەمریکا ئەنجامداوە و دوای لێکردون زاڵبن بەسەر خۆپیشاندەراندا و کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنن.

سەرکۆنەی حاکمی ولایەتەکانی کردوە و بەرفراوانبونی خۆپیشاندانەکانی خستوەتە ئەستۆی ئەوان

بزنز ئینسایدەر ئاماژە بەوەش دەکات، دەستی گەیشتوە بە تۆماری دەنگی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکانی ترەمپ، کە تیایدا سەرکۆنەی حاکمی ولایەتەکانی کردوە و بەرفراوانبونی خۆپیشاندانەکانی خستوەتە ئەستۆی ئەوان.

لە گێل و گەمژە دەچن، پێویستە زاڵ ببن بەسەریاندا

بەگوێرەی زانیاریەکان ترەمپ وتویەتی" زاڵ ببن بەسەر خۆپیشاندەراندا، ئەگەر زاڵ نەبن بەسەریاندا، کات بەفێرۆ دەدەن و ئەوا بەسەرتاندا زاڵ دەبن، لە گێل و گەمژە دەچن، پێویستە زاڵ ببن بەسەریاندا".

لە زۆرینەی ناوچەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، خۆپیشاندانی بەرفراوان لە رۆژی كوشتنی فڵۆیدەوە هەتا ئێستا بەردەوامیی هەیە و پەیتا پەیتا رو لە بەرفراوانی دەكات، بەوهۆیەوە وڵاتەكە و هێزە ئەمنییەكانی كەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

لە دوێنێ یەكشەممەوە، ڤیدیۆی خۆپیشاندەران بڵادەكرێتەوە كە كەوتونەتە سەر یەكێك لە ئەژنۆكانیان و بەیەك دەنگ بەرامبەر ئەو پۆلیسانە هاواردەكەن كە روبەڕویان وەستاون: "لەگەڵ ئێمە چۆك دابەن".

پۆلیسی هەندێك ویلایەتی وەك نیویۆرك و فڵۆریدا و ناوچەی دیكە، وەك هاوسۆزییەك بۆ دۆسییەكە و دەربڕینی هاوڕایی خۆیان بۆ خۆپیشاندەران و رێزگرتن لە رۆحی فڵۆید، دەكەونە سەر ئەژنۆكانیان، لەكاتێكدا بەشێكی دیكەیان بەبێدەنگی بەرامبەر خۆپیشاندەران بەپێوە دەمێننەوە.

چەند سەرچاوەیەک بڵاویان کردەوە چیارا دی بلاسیۆ، کچی بیل دێ بلاسیۆ، سەرۆک شارەوانی نیو یۆرک لەنێو ئەو 790 کەسەدا بوە کە هەفتەی رابردو لەناو خۆپیشاندەرانی ئەو ولایەتەدا دەستگیرکراون.

بیلدێ بلاسیۆ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەرەڕای پستراستکردنەوەی هەواڵی دەستگیرکردنی چیارای کچی وتیشی" شانازی دەکەم بەوەی بەشدار بوە لە خۆپیشاندانەکان و لەسەری دەستگیرکراوە".




خەندان
Top