ئیسرائیل هۆشداریی لە کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق دەدات

ئیسرائیل هۆشداریی لە کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق دەدات
سەنتەرێکی ئەمنیی ئیسرائیلی هۆشداریی لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەدات.

ئیلداد شەفیت، توێژەر لە سەنتەری توێژینەوە ئەمنیی نەتەوەیی ئیسرائیلی لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، نابێ ئەمریکا لە دانوستاندنە ستراتیژییەکەی لەگەڵ عێراق، بە کشانەوەی هێزەکانی لەو وڵاتە، رازی بێت.

ئیلداد شەفیت هەروەها رایگەیاندووە، کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق ژینگەیەکی باش بۆ زیادبوونی هەژموونی ئێران بەسەر عێراقەوە دەڕەخسێنێت و بەهێزتری دەکات.

ئەو توێژەرە ئەمنییە ئیسرائیلییە پێیوایە بە کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل دەکەونە بەر مەترسی.

ئیلداد شەفیت داوا دەکا لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق، سعودیە وەبەرهێنانی زیاتر لە عێراق بکات، بۆ ئەوەی هەژموونی ئێران لەو وڵاتە، زیاتر نەبێت.













باسنيوز



Top