ئەمریکا ئامادەکاری بۆ وەشاندنی گورزێکی نوێ لە چین دەکات
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ،مایک کالاگەر، جیم بانکس و دۆج لاماڤ، ئەندامانی پارتی کۆماری لە ئەنجومەنی پیران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویانکردەوە، ئەوان سورن لەسەر پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسایەک کە لەلایەن ستیڤ منۆشین، وەزیری گەنجینەی ئەمریکاوە ئامادەکراوە، تیایدا کارەکانی ئەو کۆمپانیا بیانیانە سنوردار دەکات، کە چەندین دەیەیە هاوکاری سوپای چین دەکەن لە بەهێزکردنی بواری بەرگری وڵاتەکە.
لە پاش شەش مانگ لە دەرکردنی یاساکە، وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەبواری بەرگری چین قەدەغە دەکرێت
ئاماژەیان بەوەشکردوە، لە پاش شەش مانگ لە دەرکردنی یاساکە، وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەبواری بەرگری چین قەدەغە دەکرێت.
کۆنگرێس داوا لە کۆمپانیا باجدەرەکانی وڵاتەکەی دەکات، هاوکاریان بکەن لە پەرەپێدانی توانای سوپاکەیان، تا بتوان رکابەری لەگەڵ چیندا پێبکەن
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتوە، لە داهاتودا کۆنگرێس داوا لە کۆمپانیا باجدەرەکانی وڵاتەکەی دەکات، هاوکاریان بکەن لە پەرەپێدانی توانای سوپاکەیان، تا بتوان رکابەری لەگەڵ چیندا پێبکەن.
پێشتریش مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبو، "وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هەمو کارێک دەکات بۆ ئەوەی لەوە دڵنیابێتەوە، کە چین بوەتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەی".
ئاماژەی بەوەشکردبو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەمو بارودۆخێکدا ئەو جۆرە هەڵوێستە وەردەگرێت، کە بەهۆیەوە بتوانێت گەلی ئەمریکا بپارێزێت.
خەندان
