سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا تووشی کۆرۆنا بوو

سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا تووشی کۆرۆنا بوو


سەرۆکی وەزیرانی کۆماری ئەرمینیا، تووشی پەتای کۆرۆنا بوو و باسی سەرچاوەی پەتاکە دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 1-6-2020، نیکۆڵ پاشینیان، سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاندووە، ”رەنگە“ پەتاکەی لە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی کاری رۆژانەیەوە لە کەسێکەوە بۆ گوازرابێتەوە.

نیکۆڵ پاشینیان هاوکات لەگەڵ تووشبوونی خۆی بە پەتاکە، تووشبوونی سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی بەو پەتایە، راگەیاند.

پاشینیان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە تا ئێستا نیشانەکانی پەتای کۆرۆنای لەسەر دەرنەکەوتووە، بەڵام پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە تووشی پەتاکە بووە، بۆیە تا ئێستا لە نووسینگەکەی خۆی خۆی دابڕیوە و کارە ئاساییەکانی خۆی دەکات.




باسنیوز
Top