پەتای كۆرۆنا بە شێوەیەكی كوشندە لە كەنداوی عەرەبی بڵاو دەبێتەوە

پەتای كۆرۆنا بە شێوەیەكی كوشندە لە كەنداوی عەرەبی بڵاو دەبێتەوە
چەند ڕۆژێكە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بە شێوەیەكی كوشندە لە وڵاتانی كەنداوی عەرەبیدا بڵاو دەبێتەوە و ئەمڕۆ زیاتر لە دوو هەزار و 500 تووشبووی نوێ تەنها لە هەردوو بچووكە وڵاتی كوێت و قەتەر تۆمار كراون.


ئەم ئێوارەیە وەزارەتی تەندروستیی قەتەر بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا یەك هەزار و 648 تووشبووی نوێیان بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كردووە.


بەمەش تێكڕای تووشبووانی پەتای كۆرۆنا لە كوێت گەیشتە 27 هەزار و 43 تووشبوو.


هەروەها ئەم ئێوارەیە وەزارەتی تەندروستیی كوێت بڵاوی كردەوە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 851 تووشبووی نوێیان بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كردووە.


ئەمەش لە كاتێكدایە لە عێراقیش چەند رۆژێكە ڕێژەی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا بە شێوەیەكی مەترسیدار بەرز بووەتەوە و چاوەڕوانی روودانی كارەسات لەم ناوچانە دەكرێت.










باسنيوز



Top