زیاتر لە نۆ هەزار کەس لە رووسیا تووشی کۆرۆنا بوون

زیاتر لە نۆ هەزار کەس لە رووسیا تووشی کۆرۆنا بوون


لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، زیاتر لە نۆ هەزار کەس لە رووسیا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

بەپێی هەواڵی میدیا رووسییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 31-5-2020، ژمارەی مردووان بە پەتای کۆرۆنا بۆ چوار هەزار و 693 بەرز بووەتەوە.

هەروەک ئەو میدیایانە بڵاویان کردووەتەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا نۆ هەزار و 268 کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە گەیشتە 405 هەزار و 843.











باسنیوز
Top