پنتاگۆن بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە پاسەوانی نیشتمانیی ئەمریکا بڵاودەکاتەوە
خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا دژی کوشتنی جۆرج فلۆید لەلایەن پۆلیسی وڵاتەکەوە بەردەوامن و پاسەوانی نیشتمانیی ئەمریکا لە چەند ویلایەتێکی وڵاتەکە بڵاوەیان پێکراوە.
میدیاکانی ئەمریکا لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویانکردەوە، دوای تەشەنەسەندنی خۆپیشاندانەکان، سەربازانی بنکەی لەشکری فۆرت براگ لە کارۆلاینای باکور و فۆرت درەم لە نیویۆرک فەرمانیان پێ دراوە ئامادەبن هەرکاتێک داوایان لێکرا لەماوەی 4 کاتژمێردا بگەنە ئەوێ.
سەربازان لە بنکەی فۆرت کارسن لە کۆلۆرادۆو فۆرت رایلی لە کەنساسیش پێیان وتراوە لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئامدەبن
ئەو کەسانەی کە نەیانویستوە ناویان ئاشکرا بکرێت وتویانە، سەربازان لە بنکەی فۆرت کارسن لە کۆلۆرادۆو فۆرت رایلی لە کەنساسیش پێیان وتراوە لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئامدەبن.
ئەو فەرمانی ئامادەباشییانە رۆژی هەینی بە شێوەیەکی زارەکی دراوە، پاش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ پرسیاری بژاردەی لەشکری بۆ هێورکردنەوەی رەوشەکەی لە مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری کردوە.
یەکەکانی لەشکری لە ژێر رێنماییەکانی بڕیاری 1807 بڵاودەکرێنەوە، کە لە ساڵی 1992 لە میانەی ئاژاوەکانی لۆس ئەنجلس بەکارهات
یەکێک لە سەرچاوەکان وتویەتی، یەکەکانی لەشکری لە ژێر رێنماییەکانی بڕیاری 1807 بڵاودەکرێنەوە، کە لە ساڵی 1992 لە میانەی ئاژاوەکانی لۆس ئەنجلس بەکارهات، ئەو سەرچاوانەی کە دوانیان کاربەدەستی وەزارەتی بەرگرین دەڵێن، "ئەگەر داوابکرێت ڕەنگە نزیکەی 800 سەربازی ئەمریکا لە شارەکە بڵاوبکرێنەوە".
لە سەرەتای ئەم هەفتەیە خۆپیشاندان لە شاری میناپلسی میناسۆتا دەستیپێکرد پاش بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، کە پیاوێکی رەشپێستی بێچەک لەلایەن پۆلیسەوە قۆڵبەست کراوە لە کاتێکا دەستی بەستراوەو لەسەر دەمیش دراوە بەرعەرزا ئەفسەرە پۆلیسەکە ئەژنۆی خستوەتە سەر ملی، پیاوەکە چەند جارێک دەڵێت "تکایە ناتوانم هەناسە بدەم" بەڵام پۆلیسەکە لاناچێت تا پیاوکە گیانی دەردەچێت.
خەندان
