بەلجیکا؛ کردنەوەی باخچەی ئاژەڵان بەڕوی گەشتیاراندا دەستیپێکرد

 بەلجیکا؛ کردنەوەی باخچەی ئاژەڵان بەڕوی گەشتیاراندا دەستیپێکرد
دەسەڵاتدارانی بەلجیکا بڕیارکردنەوەی باخچەی ئاژەڵانیان دەرکرد و لەشەپۆلی یەکەمی سەردانکردنیشدا ژمارەیەکی زۆر لەخێزانەکان بەمنداڵەوە سەردانی باخچەکانیان کرد.

ئەمڕۆ شەممە بڕیاری کردنەوەی باخچەی ئاژەڵان لەبەلجیکا خرایە بواری جێبەجێکردنەوە


بەپێیى هەواڵێکی bbc news، ئەمڕۆ شەممە بڕیاری کردنەوەی باخچەی ئاژەڵان لەبەلجیکا خرایە بواری جێبەجێکردنەوە ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لەناوەڕاستی مانگی ئاداری رابردو بڕیاری داخستنیان درا.

باخچەی ئاژەڵان پاش داخستنیان روبەروی گرفتی گەورەی دارایی بونەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان، باخچەی ئاژەڵان پاش داخستنیان روبەروی گرفتی گەورەی دارایی بونەتەوە بەهۆی ئەوەی ئەو باخچانە پێویستیان بەبودجەی بەردەوام هەیە بۆ دابینکردنی خۆراک و پێداویستی رۆژانەی ئاژەڵەکان کە تێچویەکی جێگیریان هەیە.

پێشتر هەریەک لەوڵاتانی ئەڵمانیا و دانیمارک، بەمەبەستی راکێشانی سەرنجی گەشتیاران بڕیاری کردنەوەی باخچەی ئاژەڵانیان داوە، لەئێستاشدا هەریەک لەوڵاتانی فڕەنسا، ئیتاڵیا، چیک و ئیسپانیا بڕیارکردنەوەیان داوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، باخچەی پایری دایزا یەکێکە لەو باخچانەی کە کراوەتەوە، بەڵام ئێستا لەبری ئەوەی وەک رۆژانی ئاسایی 30 هەزار سەردانکەر سەردانی بکەن، لەئێستادا تەنها پێنج هەزار کەس رێگە یان پێدەدرێت بەسەردانی ئەو باخچەیە بکەن.






خەندان
Top