موحسین ڕەزائی بۆ ترامپ: ترامپ مینیاپۆلیس لە کۆرۆنا گەورەترە
موحسین رەزائی، رابەری کۆمەڵگەی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکان رژێمی ئێران، لە تویتێکیدا پەیامێکی بۆ ترەمپ ناردووە و نووسیویەتی: ”بەڕێز ترامپ، کێشەی مینیابولیس گەورەترە لە کۆرۆنا.. تەقەکردن وەک دەستشووشتن بە پاککەوەوەکان نییە بڕوا و نەیەتەوە، بەڵکو هاوشێوەی بۆمبی چاندراوە لە هەموو ئەمریکا“.
موحسین رەزائی لە توێتێکی دیکەیدا باسی لە جیهانی دوای کۆرۆنا دەکات کە تێیدا وڵاتەیەکگرتووەکان هەڵدەوەشێتەوە و دەگۆڕێت بۆ چەند وڵاتێکی سەربەخۆی.
شاری مینیابۆلس دەکەوێتە مینیسوتای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەم ڕۆژانە بەهۆی ئەوەی پۆلیس هاووڵاتییەکی ڕەشپێستی بەڕەچەڵەک ئەفریقی کوشت دوای ئەوەی دەستگیری کرابوو.. سەدان هاووڵاتی ئەمریکی ڕووبەڕووی پۆلیسی ئەو وڵاتە بوونەتەوە و تا ئێستاش لەو شارە شەڕوپێکدادان لەگەڵ پۆلیس بەردوامە.
باسنيوز
