دەزگایەكی راپرسی: لە هەڵبژاردنی داهاتوودا ئەردۆغان شكست دەهێنێت
دەزگایەكی راپرسی لە توركیا ئاشكرای دەكات، ئەگەر هەڵبژاردن لە توركیا ئەنجام بدرێت، هەر لە گەڕی یەكەمدا ئەردۆغان شكست دەهێنێت، بەو مەرجەی ركابەرەكەی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆكی شارەوانیی ئیستانبۆڵ بێت.
دەزگای راپرسی (ئێڤرانسال)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، ئەگەر هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە توركیا ئەنجام بدرێت، لە گەڕی یەكەمدا رەجەب تەیب ئەردۆغان دەتوانێت ٤٨٪ی دەنگەكان بەدەست بهێنێت، ئەكرەم ئیمامئۆغڵوش دەتوانێت ٥٢٪ بەدەست بهێنێت.
ئەو دەزگایە ئاماژەی داوە، ئەگەر كاندیدی ئۆپۆزسیۆنی توركیا مەنسوور یاڤاش بێت كە ئێستا سەرۆكی شارەوانیی ئەنقەرەیە، ئەوكات ئەردۆغان دەتوانێت هەڵبژاردن بباتەوە، بردنەوەی ئەردۆغان پەیوەستە بەوەی ركابەرەكەی ئیمامئۆغڵو نەبێت.
هەر بە گوێرەی راپرسیی هەمان دەزگا، هاووڵاتیانی توركیا لە سیستەمی سەرۆكایەتی رازی نین و حەزیان لێییە سیستەم ببێتەوە بە پەرلەمانی و، لەو ڕووەشەوە ٦٣٪ی بەشداربوانی راپرسییەكە گوتوویانە نەخێر لە سیستەمی سەرۆكایەتی رازی نین.
باسنيوز
