رۆحانی: بەمزوانە ژیان ناگەڕێتەوە بۆ پێش کۆرۆنا
حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنادا رایگەیاند، ژیان لە وڵاتدا لەم نزیکانەدا ناگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەر لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە پێویست دەکات هاوڵاتیان بۆ ماوەیەکی زۆر بەشێکی ژیانیان لە رێگەی پەیوەندیکردن لە دورەوە بەسەربەرن.
لە ئێستادا بڕیاردراوە بە مزگەوتەکان بکرێنەوە و دۆخی تەندروستی بەشێک لە هەرێمەکانی ئێران لەبارەی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا جێگیر نیە
ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندی رێنمایی و رێکارە خۆپارێزییەکان بن، بەتایبەت لە ئێستادا بڕیاردراوە بە مزگەوتەکان بکرێنەوە و دۆخی تەندروستی بەشێک لە هەرێمەکانی ئێران لەبارەی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا جێگیر نیە.
تائێستا لە ئێران 146 هەزار و 668 کەس توشی کۆرۆنا بون
خەندان
