هونەرمەندێکی کۆمیدیی بەناوبانگی عەرەب کۆچی دوایی کرد
هونەرمەندێکی کۆمیدیی بەناوبانگی میسر و عەرەب کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی میدیا میسرییەکان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 30-5-2020 هونەرمەند حەسەن حوسنی، ئەکتەری بەناوبانگی کۆمیدیی ئەو وڵاتە، کۆچی دوایی کردووە.
هەروەک میدیا میسرییەکان باسی دەکەن، حەسەن حوسنی رۆژی هەینی 29-5-2020 بەهۆی جەڵتەی دڵ برابووە نەخۆشخانە.
حوسنی لە ساڵی 1931 لە دایک بووە و بەشداریی سەدان کاری هونەری کردووە و یەکێکە لە هونەرمەندە کۆمیدییە دێرینەکانی عەرەب.
باسنيوز
