کۆریای باکور: تۆمەتەکانی ئەمریکا بۆ ناوزڕاندنی ئێمەیە
لەپیناو شێواندنی وێنا و زراندنی ناوی کۆریای باکورە
لە بەیاننامەیەکدا حکومەتی پیۆنگ یانگ رایدەگەنێت، ئەو تۆمەتانەی مانگی رابردو واشنتن خستیە پاڵ پیۆنگ یانگ سەبارەت بە دەنگۆی هیرشی ئەلکترۆنی بۆ سەر دامودەزگاکانی وڵاتەکەی لەپیناو شێواندنی وێنا و زراندنی ناوی کۆریای باکورە.
پیۆنگ یانگ هیچ پەیوەندیەکی بەو هێرشە ئەلکترۆنیانەوە نیە کە واشنتن باسیان دەکات
وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوریش لای خۆیەوە جەختی کردەوە لەوەی ئەو تۆمەتانەی واشنتن بنەمایان نیە و رایگەیاند" پیۆنگ یانگ هیچ پەیوەندیەکی بەو هێرشە ئەلکترۆنیانەوە نیە کە واشنتن باسیان دەکات".
چەندین ساڵە حکومەتی پیۆنگ یانگ لە رێگەی هاککەرەکانیەوە پارەی بانک و هاوڵاتیانی ئەمریکا دەدزێت
مانگی رابردو لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و هەواڵگری نیشتیمانی ئەو وڵاتە ئەوە بڵاوکرایەوە، ماوەی چەندین ساڵە حکومەتی پیۆنگ یانگ لە رێگەی هاککەرەکانیەوە پارەی بانک و هاوڵاتیانی ئەمریکا دەدزێت و هەرەشەی ئەلکترۆنیان دەکاتە سەر.
خەندان
