رەوشی مەككە ئاسایی دەكرێتەوە

 رەوشی مەككە ئاسایی دەكرێتەوە
بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە، بڕیاردراوە بە دو قۆناغ رێوشوێنەكانی بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو مەككە ئاسایی بكرێتەوە و تیایدا هاوڵاتیان بتوانن سەردانی مەككە بكەن.

لە کاتژمێر 6ی بەیانی تا 3ی پاشنیوەڕۆ چونە دەرەوە و هاتوچۆکردن بۆ ناو مەككە ئاسایی دەبێت و بە لەبەرچاوگرتنی مەرجە تەندروستییەكان، نوێژی بە كۆمەڵ لەناو حەرەمی مەككە رێگەی پێدەدرێت

بەگوێرەی میدیاكانی ئەو وڵاتە، وەزارەتی ناوخۆی سعودیە بڕیاریداوە، لە قۆناغی یەكەمی ئاساییكردنەوەی دۆخەكەدا كە رۆژی یەكشەممە 31ی ئایاری 2020 دەسپێدەكات و سێ هەفتە دەخایەنێت، لە کاتژمێر 6ی بەیانی تا 3ی پاشنیوەڕۆ چونە دەرەوە و هاتوچۆکردن بۆ ناو مەككە ئاسایی دەبێت و بە لەبەرچاوگرتنی مەرجە تەندروستییەكان، نوێژی بە كۆمەڵ لەناو حەرەمی مەككە رێگەی پێدەدرێت.

قۆناغی دوەمی ئاساییكردنەوەی دۆخی مەككە لە 21ی حوزەیرانەوە دەست پێدەکات، لەو قۆناغەشدا لە کاتژمێر 6ی بەیانی تا 8ی ئێوارە چونە دەرەوە و هاتوچۆکردن بۆ ناو مەككە ئاسایی دەبێت

هەر بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ، قۆناغی دوەمی ئاساییكردنەوەی دۆخی مەككە لە 21ی حوزەیرانەوە دەست پێدەکات، لەو قۆناغەشدا لە کاتژمێر 6ی بەیانی تا 8ی ئێوارە چونە دەرەوە و هاتوچۆکردن بۆ ناو مەككە ئاسایی دەبێت.

هەر لەو بڕیارەدا ئاماژە بەوەشكراوە كە دەبێت بەڕێوەچونی رێورەسمە ئاینیەكان و ئاهەنگەكان لە 50 كەس زیاتر نەبێت ئەگەر نا رێگەی پێنادرێت، سەرتاشخانە و ئارایشتگاكانیش بەمەرجی پابەندبون بە رێككارە خۆپارێزییەكان رێگەی كردنەوەی دەدرێت.







خەندان
Top