تەندروستی ئەمریكا رێنمایی نوێ بۆ چاكبوەكانی كۆرۆنا دەردەكات
تەنها سێ رۆژ دوای چاكبونەوە و دڵنیابونەوە لەوەی توشبو ڤایرۆسەكەی نەماوە دەتوانێت خەڵك ببینێت
بەپێی هەواڵێكی دەیلی مەیلی بریتانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە دامەزراوەی كۆنترۆڵكردن و رێگریكردن لەنەخۆشییەكانی ئەمریكا، چەند رێنماییەكی نوێی لەبارەی ماوەی ئاسایبونەوەی ژیانی چاكبوەكانی كۆرۆنا دەركردوە و تێیدا هاتوە، تەنها سێ رۆژ دوای چاكبونەوە و دڵنیابونەوە لەوەی توشبو ڤایرۆسەكەی نەماوە دەتوانێت خەڵك ببینێت.
تەنها 10 رۆژ دوای دەركەوتنی نیشانەكانی كۆرۆنا توشبو دەتوانێت بەبێ مەترسی كەسانی دیكە ببینێت
دامەزراوەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، تەنها 10 رۆژ دوای دەركەوتنی نیشانەكانی كۆرۆنا توشبو دەتوانێت بەبێ مەترسی كەسانی دیكە ببینێت.
دامەزراوەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەم رێنماییانە ئامۆژگاریكردنی خەڵك نیە بۆ ئەوەی كە دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و داپۆشینی دەست و دەموچاو جێبەجێنەكات، بەڵكو ئەو رێكارانەی تر پێویستە بەردەوامبن چونكە مەترسییەكە لەو كەسانەدایە كە هەڵگری ڤایرۆسەكەن و هێشتا نەخۆش نەكەوتون و چاكنەبونەتەوە.
تائێستا لەئەمریكا زیاتر لە یەك ملیۆن و 600 هەزار كەس توشی كۆرۆنا بون و زیاتر لە 100 هەزار كەسیش بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیانلەدەستداوە.
خەندان
