بەهای لیرەی توركی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە
ئێستا بازرگان و سەرمایەدارانی توركیا ئومێدێكیان بۆ گەڕاوەتەوە تاوەكو بتوانن شمەكەكانیان لە بازاڕەكانی یەكێتیی ئەورووپادا ساغ بكەنەوە.
تا دوو هەفتە بەر لە ئێستا، بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی گەیشتبووە ٧٢٥ لیرەی توركی، ئەمەش بووە هەواڵی زۆرێك لە میدیا جیهانییەكان، بەڵام بە پاڵپشتی بانكی ناوەندیی توركیا و وەزارەتی دارایی و ئابووریی وڵاتەكە، توانراوە بەهای دۆلار كەم بكرێتەوە.
ماوەی هەفتەیەكە بەهای دۆلار بەرامبەر لیرەی توركی دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە و ئێستا ١٠٠ دۆلار بووەتە ٦٧٨ لیرەی توركی.
بە گوێرەی زانیارییەكانی چەند ماڵپەرێكی توركیا، بانكی ناوەندی دۆلارێكی زۆری خستووەتە بازاڕەوە، ئەمەش وای كردووە بەهای لیرە بەرز بێتەوە، جگە لەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بە پلانێك توانیویەتی رێگە بگرێت لە زیاتر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار.
باسنيوز
