ئەمڕۆ ترەمپ بڕیار لەبارەی قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەدات

ئەمڕۆ ترەمپ بڕیار لەبارەی قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەدات
ئەمڕۆ پێنج شەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بڕیار لەسەر چارەنووسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئەمەریکا دەدات کە ترەمپ بە هۆکارێک بۆ خنکانی" دەنگە نەریتپارێزەکان" تۆمەتباریان دەکات.

ئاژانسی رۆیتەرز لە هەواڵێکی ئاماژەی بەوەکردووە، روون نییە کە ترەمپ چۆن بڕیارەکە دەدات، بەڵام یەکێک لەو کۆمپانیایانەی سەرۆکی ئەمەریکا رەنگە بیکاتە ئامانج، تویتەرە.

ئەمەش دوای ئەوەی هات، تویتەر پۆستێکی ترەمپی بەهۆی "ئەگەری بوونی زانیاری ناڕاست" تاگکرد، کاتێک سەرۆکی ئەمەریکا باسی لە تەزویرکردن لە پرۆسەی دەنگدان کرد.

جیا لە ترەمپ، سێ دادوەر لە ئەمەریکا، دژی گووگڵ، فەیسبووک، تویتەر و ئەپڵ داوایەکیان تۆمار کردووە و بە دژایەتی کردنی دەنگە سیاسییە نەریتپارێزەکان تۆمەتباری دەکەن.

یەکێتی ئازادی شارستانی ئەمەریکاش لەوبارە دەڵێت، دەستووری ئەمەریکا سنوور بۆ بڕیارەکانی ترەمپ دادەنێت.









K24
Top