له ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا گه‌یشته 379 هه‌زار و 51 كه‌س
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28/5/2020، له ڕووسیا هه‌شت هه‌زار و 371 كه‌سى دیكه تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له وڵاته‌كه گه‌یشته 379 هه‌زار و 51 كه‌س.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، دوێنێ چوارشه‌ممه هه‌شت هه‌زار و 338 كه‌سى دیكه له ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.
هه‌ر له ڕووسیا 174 كه‌سى دیكه به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه گه‌یشته چوار هه‌زار و 142 كه‌س، تا ئێستاش له ڕووسیا 150 هه‌زار و 993 كه‌س له كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه.
باس‌نیوز
